ئەپ و نەرمەکاڵا 16, شوبات 2020

بۆچی تاوەکو ئێستا Instagram ئەپێکی تایبەت بە ئامێرەکانی iPad ـی نییە؟

وا لە ساڵی 2020 ـین و هێشتا Instagram ئەپێکی تایبەت بە ئامێرەکانی iPad ـی ئەپڵی نییە، کە ئەمەش تا ڕادەیەک جێگەی نیگەرانییە. بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە هۆکاری ئەمەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە.

بەڕێز Adam Mosseri، بەڕێوەبەری کۆمپانیای Instagram هۆکاری هەبوونی ئەپی تۆڕەکەیان تەنها بۆ ئامێرەکانی ئایفۆن لە iOS بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کۆمپانیاکە کەسی وەهای نییە تاوەکو پەرە بە سەکۆ و ئامێرە جیاوازەکان بدەن و ئەرکی زۆریان لەسەرە تاوەکو بە ئەنجامیانی بگەیەنن.

حەز دەکەین ئەپی تایبەت بە iPad ـمان هەبێت، بەڵام ژمارەیەکی کەمی کارمەند و ئەرکێکی زۆرمان هەیە، وە ئەوە شتێکی باش نییە تاوەکو لە ئێستادا ئەنجامی بدەین.

-Adam Mosseri، بەڕێوەبەری گشتی Instagram

لە دوای ئەوەی کۆمپانیاکە بەشی پەیامەکانی بۆ تۆڕەکە لە وێبدا زیادکرد، دووبارە پرسیاری درووستکردنی ئەپی Instagram بۆ iPad سەری هەڵدایەوە، کۆمپانیاکە هۆکاری زیادکردنی بەشی پەیامەکانی بۆ تۆڕەکە لە وێب بە پێویستی زانی و ڕایگەیاند کە وا لە خەڵکی دەکات لە پەیوەندیدا بمێننەوە.

ژمارەیەکی زۆر ئەپی نافەرمی هەبوون کە بەکاردەهاتن بۆ بەکارهێنانی ئەپی Instagram لە iPad، بەڵام کۆمپانیاکە API ـی تۆڕەکەی نوێکردەوە و هەموو ئەو ئەپانەی لەناوبرد. دەتوانرێت ئەپی Instagram لە iPad بەکاربهێندرێت، بەڵام ڕووکارەکەی گونجاو نییە لەگەڵ ئامێرەکاندا و بە پەنجەرەیەکی زۆر بچکۆلانە نیشانی دەدات.

سەرچاوە 9To5Mac
بۆچونی تۆ