گووگڵ 1, ئەیلوول 2023

تایبەتمەندییەکی نوێ و نایاب بۆ کرۆم زیاد کرا

 

گووگڵ ڕێگایەکی زۆر ئاسانی بەردەست خست بۆ دەرهێنانی وێنەیەک بە کوالێتی بەرز لە ڤیدیۆیەکدا.

لەسەر ئەو وێبگەڕانە کار دەکات کە بنچینە کراون لەسەر Chromium وەکو Google Chrome و Microsoft Edge و Arc و هتد…

بۆ بەدەست خستنی وێنە بە کوالێتی ڕەسەن لە ڤیدیۆیەکەوە دەتوانیت کلیکی ڕاست لە ڤیدیۆکە بکەیت(پێش ئەوە دەبێت ڤیدیۆکەت وەستاندبێت واتە Pause کردبێت) و پاشان “Copy Video Frame” بکەیت و وێنەیەکی ڤیدیۆکە بە بەرزترین کوالێتی بەدەست دەهێنیت.

ڤیدیۆیەک لە یوتیوب
ڤیدیۆیەک لە یوتیوب
دەرهێنانی وێنەیەک لە ڤیدیۆکە بە کوالێتی 4K.
دەرهێنانی وێنەیەک لە ڤیدیۆکە بە کوالێتی 4K.

تاوەکو ئێستا لەسەر یوتیوب و ڤیدیۆکانی گووگڵ فۆتۆ کار دەکات. ئەو وێنەیەی بەدەستی دەخەیت پەیوەندی نییە بە کوالێتی مۆنیتەر و ڕوونماکەت، مەبەستمان لەم قسەیە ئەوەیە ئەگەر بێت و ڕوونماکەت 2K بێت بەڵام ڤیدیۆیەکی 4K کار پێ بکەیت و بتەوێت وێنەیەک بەدەست بخەیت، ئەو وێنەیەی کە بەدەستی دەخەیت لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە 4K دەبێت نەوەک 2K.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ