هەواڵ 8, تشرینی یەکەم 2023

پەرەپێدەری یاری Alan Wake 2 ڕوونکردنەوەیەک لەسەر توانای کۆنسۆڵی Xbox Series S بۆ کارپێکردنی یارییەکە دەدات

 

کۆمپانیای Remedy Entertainment کە پەرەپێدەری یاری Alan Wake 2 ـە، لەم دواییەدا ڕایگەیاند مۆدێکی نوێ بۆ پلەیستەیشن 5 و Xbox Series X|S بەردەست دەبێت بۆ کار پێکردنی یارییەکە بە 60 وێنە لە چرکەیەکدا (60fps) لە کۆتایی ئەم مانگەدا. بەڵام ئێستا کۆمپانیاکە پەشیمان بووەتەوە لە بەردەست خستنی ئەم مۆدە لەسەر کۆنسۆڵی Xbox Series S. کۆمپانیاکە دەڵێت “CPUی کۆنسۆڵی Xbox Series S نزیک و هاوشێوەی توانای Xbox Series X ـە، بەڵام ئەوەی کێشەیە GPU ـە.” هەروەها وتی “بەڕاستی کەمی بیرگەش یەکێکی دیکەیە لە کێشەکان”، ئەگەر یارییەک بۆ کۆمپیوتەر درووست بکەیت دەزانیت بە چ قەبارەیەک درووستی بکەیت، یاخوود بۆ ئەو کۆنسۆڵانەی کە بیرگەیان 1 تێرابایتە، بەڵام ئەمە لەسەر Xbox Series S جێبەجێ ناکرێت و بۆیە ئێمەش ئەم مۆدەی بۆ بەردەست ناخەین و تەنها بژاردەی 30 وێنە لە چرکەیەکدا (30fps) لەسەر کۆنسۆڵەکە بەردەست دەبێت.

سەرچاوە Vgchartz
تاگەکان Games یاری
بۆچونی تۆ