ئینفنێکس
1, ئەیلوول 2023
مۆبایلی Infinix Zero 30 5G بە کامێرای سێڵفی 50 مێگاپێکسڵی نمایش کرا

ئینفنێکس ئەمڕۆ بۆنەی لە ئیتاڵیا بەست و نوێترین مۆبایلی بە ناوی Infinix Zero 30 5G نمایش کرد. سێڵفییەکەی 50 مێگاپێکسڵە و توانای تۆمار کردنی ڤیدیۆی هەیە بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا.
چیپسێتی Dimensity 8020 لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 13 مێگاپێکسڵی و 2 مێگاپێکسڵی قووڵی لە خۆ دەگرێت.
ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت.
پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بە بارگاوی کەرەوەی 68 وات لە خۆ دەگرێت.
نرخی مۆبایلەکە دەست پێ دەکات لە 339 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.