میدیاتێک
11, ئەیلوول 2023
بە فەرمی چیپسێتی Mediatek Dimensity 7200 Ultra نمایش کرا

میدیاتێک چیپسێتی MediaTek Dimensity 7200 Ultraی لە چین نمایش کرد.
چیپسێتەکە چیپسێتێکی ئاست مامناوەندی نزیک ئاست بەرزە، قەبارەی 4 نانۆمەترییە.
8 ناووک لە خۆ دەگرێت، 2 دانەیان لە جۆری Cortex-A715 بە خێرایی 2.8 گێگاهێرتز، لەگەڵ 6 دانە لە جۆری Cortex-A510 کە خێراییەکەی ئاشکرا نەکراوە.
گرافیکی Arm Mali-G610 لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە کامێرای 200 مێگاپێکسڵی و تۆمار کردنی ڤیدیۆی 4K HDR دەکات.
هەروەها پشتگیری لە جۆری ڕامی LPDDR5x و بیرگەی UFS 3.1 دەکات.
یەکەمین مۆبایل لە جیهاندا کە ئەم چیپسێتەی لەسەر جێگیر بکرێت بریتی دەبێت لە Redmi Note 13 Pro Plus و لەم مانگەدا نمایش دەکرێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.