ئامێرە هەمەجۆرەکان 12, ئەیلوول 2023

ئەپڵ کاتژمێری زیرەکی Apple Watch Ultra 2 نمایش کرد


ئەپڵ دووەم نەوەی باشترین کاتژمێری زیرەکی نمایش کرد، Apple Watch Ultra 2، بە شێوەیەکی گشتی هەمان دیزاینی نەوەی ڕابردووی هەیە و بە هەمان شێوەی Apple Watch 9 چیپسێتی Apple’s S9 SiP لەسەر جێگیر کراوە.

هەروەکو Apple Watch 9 تایبەتمەندی Dubble-tap لە خۆ دەگرێت کە بە لێکدانی دوو پەنجەت دەتوانیت وەڵامی پەیوەندییەکان بدەیتەوە، %95 لە تیتانیۆم پێکدێت و ڕووناکی ڕوونماکەی دەگاتە 3,000 نیت و ئێستا توانای بەرگە گردنی 72 کاتژمێر لە دۆخی Low Power Mode و 36 کاتژمێر لە دۆخی ئاسایی هەیە. هەمان هەستەوەرەکانی نەوەی رابردووی لە خۆ دەگرێت بەڵام باشتر کراون.

ئیستا داواکاری پێش وەختەی بەردەستە و لە ڕۆژی 22ی ئەم مانگەدا بە نرخی 799 دۆلار لە کۆگاکان بەردەست دەبێت.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ