ئەپ و نەرمەکاڵا 29, شوبات 2020

ئەپی Facebook Messenger بە دیزاینێکی زۆر سادەترەوە نوێ دەکرێتەوە

دیزاینێکی نوێ بۆ ئەپی نامەبەری Facebook Messenger زیاد دەکرێت و بەشێکی نێو ئەپەکەش دەسڕدرێتەوە، کە خزمەتێکی زۆری بە چاتە ڕۆبۆتییەکان گەیاندبوو و بۆ مەبەستی ڕێکلام و بازرگانی بەکاردەهات.

ئەم دیزاینە نوێیەی کە وا بڕیارە بۆ ئەپەکە زیاد بکرێت، لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوودا ڕاگەیاندرابوو، پێگەی TechCrunch دەڵێت لەم هەفتەیەدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی تۆڕەکە بەردەست دەکرێت. لە ئێستادا، هەریەکە لە بەشەکانی People بۆ نیشاندانی ستۆری و هاوڕێیە چالاکەکان و Discover بۆ گەڕان بۆ چاتە ڕۆبۆتییەکان بەم شێوەیەن:

بەڵام لە دیزاینە نوێیەکەدا، بەشی Discover لابراوە و دیزاینی بەشی People ـیش نوێ کراوەتەوە بۆ ئەم دیزاینە نوێیە، کە زۆر بە ئاسانی دەتوانیت ستۆرییەکان بکەیتەوە یاخود چاو لە لیستی هاوڕێ چالاکەکانت بکەیت:

هەر بە هۆی سڕینەوەی بەشی Discover ـەوە، چیدیکە بەشی یارییەکانی Facebook Instant Games لە نێو ئەپەکەدا دەرناکەوێت، بەڵام لە وێبدا لانابرێت و دەهێڵدرێتەوە. هۆکاری سڕینەوەی بەشی Discover، بۆ سوود نەگەیاندن بوو بەکارهێنەران و وەکو زیادە دەردەکەوت.

فەیسبووک دەڵێت بە هۆی دیزاینە ڕوون و ئاسانە نوێیەکەی بەشی People ـەوە، دەتوانیت زیاتر جەخت لە کردنەوەی ستۆری هاوڕێکانت بکەیتەوە و لیستی هاوڕێ چالاکەکانیشت بە شێوەیەکی باشتر ببینیت.

ئەم دیزاینە نوێیە لەم هەفتەیەدا ڕەوانەی سەرجەم بەکارهێنەرانی ئەپە نامەبەرەکە لە iOS و Android دەکرێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ