ڕێنمایی
17, ئەیلوول 2023
چۆنیەتی وەرگێڕانی ئیمەیڵەکان لە ناو ئەپی Gmail

لەم دواییەدا گووگڵ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی لە ناو ئەپی جیمەیڵ بەردەست خست. وە بۆ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە پێویستە ئەم هەنگاوانە جێ بەجێ بکەیت،
سەرەتا پێویستە دڵنیا ببیتەوە کەوا دواین وەشانی ئەپی Gmail دابەزاندووە،

دواتر ئیمەیڵێک لە ناو ئەپی جیمەیڵ دەکەینەوە و ڕاستەوخۆ پێشنیاری وەرگێڕانی ئیمەیڵەکەمان بۆ دەکات (هەروەکو لە وێنەکەدا دەرکەوتووە) بە پەنجەدان لە Translate to Arabic ئیمەیڵەکە وەردەگێڕێتە سەر زمانی عەرەبی.

ئەگەر ئەم بژاردەیەت لا دەرنەکەوتووە ئەوا پەنجە لە سێ خاڵەکە بدە و دواتریش پەنجە لە Translate بدە
ئەگەر پەنجە لە ئایکۆنی Settings بدەین، ئەوا چەند بژاردەیەکی دیکەمان دەبێت، یەکێک لە بژاردەکان بریتییە لە هەڵبژاردنی ئەو زمانانەی کەوا دەمانەوێت وەریبگێڕین.

لە بەشی خوارەوەش سێ بژاردەی دیکەمان هەیە، یەکەمیان بریتییە لە پێشنیار کردنی وەرگێڕانی ئیمەیڵەکان واتا بە شێوەیەکی خۆکارانە کارەکە ئەنجام نەدات.

دووەمیان بریتییە لە وەرگێرانی خۆکارانەی ئەو زمانەی هەڵمان بژاردووە بۆ زمانی دیاری کراو، واتا هەر ئیمەیڵێک بە زمانی ئینگلیزی بێت ئەوا ڕاستەوخۆ وەریدەگێڕیتە سەر زمانی عەرەبی.

وە کۆتا بژاردەش بریتییە لەوەی کە هیچ ئیمەیڵێک لەو زمانانەی کە دیاریمان کردووە وەرگێڕانی بۆ ناکرێت تاوەکو خۆمان نەیکەین.

موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.