ئەپڵ
18, ئەیلوول 2023
ئایفۆن 15 ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڕێژەی بارگاوی کردنەوەی پاتری سنوردار بکەن

وا دیارە ئەپڵ سەرقاڵی پەرەپێدانی تایبەتمەندییەکی نوێیە بۆ باشترکردنی تەندروستی پاتری ئایفۆن.
لە کۆدی iOS 17 RC دۆزراوەتەوە کە ئەپڵ ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات سنورێک بۆ بارگاوی کردنەوەی ئایفۆنەکانیان دیاری بکەن. واتا پاترییەکە بە تەواوی %100 بارگاوی نابێتەوە هەر چەندیش لەسەر بارگاوی کردنەوە بێت بەڵکو ڕێژەیەکی بۆ دیاری دەکەیت کە تاکو ئەو ڕێژەیە بارگاوی ببێتەوە کە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری.
ئەم تایبەتمەندییە ماوەیەکە لە مۆبایلەکانی ئەندرۆید بوونی هەیە وەک مۆبایلەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ، ئەمەش لەبەر ئەوەی بارگاوی کردنەوەی پاتری Lithium-ion تاوەکو ڕێژەی %100 تەمەنی پاتری کەم دەکاتەوە ئەم تایبەتمەندییەش یارمەتی دەر دەبێت بۆ درێژ کردنەوەی تەمەنی پاتری. وا چاوەڕوان دەکرێت ئەم تایبەتمەندییە تەنها لەو ئایفۆنانە بوونی هەبێت کە بە کەیبڵی USB-C بارگاوی دەبنەوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.