پزیشک و سەلامەتی 20, ئەیلوول 2023

گووگڵ سەرقاڵی پەرەپێدانی مایکرۆسکۆپێکی تێهەڵکێشکراو بە ژیری دەستکردە بۆ یارمەتی دانی دکتۆرەکان لە دەستنیشانکردنی شێرپەنجە

 

گووگڵ بە یارمەتی وەزارەتی بەرگری نموونەی سەرەتایی “Augmented Reality Microscope” (ARM) تێهەڵکێش کراو بە ژیری دەستکرد درووست کرد، کە یارمەتی دکتۆرەکان دەدات ئاسانتر خانەی شێرپەنجەیی و ماددەی نەخۆشی گوێزەرەوە ( Pathogen) پۆلێن بکەن و دیاری بکەن.

تاوەکو ئێستا “Augmented Reality Microscope” (ARM) بە شێوەیەکی جیهانی بەردەست نەخراوە و هیچ دیاری کردنێکی نەخۆشی پێ نەکراوە، بەڵام 13 نموونەی سەرەتایی لێ بەردەست خراوە و گووگڵ بەڵێن دەدات لە داهاتوودا زۆر یارمەتیدەری دکتۆرەکان ببێت.

 

پاشان “Augmented Reality Microscope” (ARM) پاش دیاری کردنی خانە شێرپەنجەییەکە، توانای دیاری کردنی زانیارییەکانی هەیە بە دەق(Text) و بە نەخشەی گەرمی (Heat Maps) و نیشانە و ئەنیمەیشن و زیاتریش..

بەمەش کاتێکی زۆر زیاتر دەگەڕێتەوە و دیاری کردنی جۆری خانەی شێرپەنجەیی و خانەی زیان بەرکەوتوو ئاسانتر دەکات بۆ دکتۆرەکان.

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی CNBC، یەکەی داهێنانی بەرگری وەزارەتی بەرگری لەگەڵ گووگڵ دانوستانیان لەسەر ڕێککەوتنێک کردووە کە ڕێگە بە دابەشکردنی ARM دەدات بۆ وەزارەتی سەربازی، بەو هیوایەی کە گووگڵ بتوانێت لە پاییزی ئەمساڵدا ARM بەردەست بخات بۆ هەندێک لە بەکارهێنەرانی حکومەت. پێشبینی دەکرێت تێچووی ARM لە نێوان 90,000 بۆ 100,000 دۆلار بێت – کە پێدەچێت زۆر لە توانای دابینکەرانی تەندروستی ناوخۆیی زیاتر بێت.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ