ڕێدمی 21, ئەیلوول 2023

بیستۆکی بێتەلی Redmi Buds 5 لە چین نمایش کرا

 

ڕێدمی لە بۆنە گەورەکەی ئەمڕۆیدا لە چین لە پاڵ زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 13 و تابلێتی Redmi Pad SE، بیستۆکی بێتەلی Redmi Buds 5 نمایش کرد.

چەندین گۆڕانکاری تێدا کراوە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی و دیزاینێکی نوێی هەیە. تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو (ANC) باشتر کراوە. پشتگیری لە Bluetooth 5.3 دەکات و بڕوانامەی Netease Cloud Music هەیە.

ڕێدمی دەڵێت بیستۆکە بێتەلەکە بەرگەی 40 کاتژمێر کار کردن دەگرێت (بە کەیسەوە) و بیستۆکەکان بە تەنها 5 خوولەک بارگاوی کردنەوە توانایان هەیە 2 کاتژمێر میوزیک کار پێ بکەن.

نرخی بیستۆکەکە لە وڵاتی چین بریتییە لە 27 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
بۆچونی تۆ