ڕێدمی 21, ئەیلوول 2023

تابلێتی Redmi Pad SE لە چین نمایش کرا

 

ئەمڕۆ ڕێدمی بۆنەیەکی گەورەی ڕێکخست لە چین و زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 13ی لەو وڵاتە نمایش کرد، لە پاڵ ئەوەش تابلێتی Redmi Pad SEی نمایش کرد.

تابلێتەکە ڕوونمایەکی قەبارە 11 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی 1920 * 1200 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتزی هەیە و ڕووناکی تاوەکو 400 نیتە. چیپسێتی Snapdragon 480ی لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرای سێڵفی 5 مێگاپێکسڵە، پاتری 8,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 10 وات. نرخی تابلێتەکە لە چین بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 135 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 150 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 180 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
بۆچونی تۆ