ڕێدمی 21, ئەیلوول 2023

زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 13 لە چین نمایش کرا

 

ئەمڕۆ ڕێدمی بۆنەیەکی گەورەی ڕێکخست لە چین و زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 13ی لەو وڵاتە نمایش کرد.

زنجیرەکە 3 مۆبایلی لێ نمایش کراوە، Redmi Note 13 5G, Redmi Note 13 Pro 5G, Redmi Note 13 Pro Plus 5G. لەم بابەتەدا باس لە نرخ و تایبەتمەندییەکانی هەر 3 جۆرەکەیان دەکەین.

Redmi Note 13 Pro+ 5G

جۆری پرۆ پڵەس بەهێزترینی نێو زنجیرەکەیە و خاوەن چەندین تایبەتمەندی نایابە کە لە مۆبایلە ئاست بەرزەکاندا بوونی هەیە. نوێکردنەوەی تەواوەتی لە دیزاینی مۆبایلەکەدا دەبینرێت بەروارد بە نەوەی پێش خۆی. ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی چەماوە لە جۆری OLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزی هەیە و بە پارێزەری Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە و ڕووناکی تاوەکو 1,800 نیتە.

چیپسێتی Mediatek Dimensity 7200 Ultraی لەسەر جێگیر کراوە بە بناغەی 4 نانۆمەتری. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 200 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Samsung ISOCELL HP3 بە پشتگیری OIS و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و 2 مێگاپێکسڵی قووڵی لە خۆ دەگرێت. کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵە، پاتری 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات، ڕێدمی بەڵێن دەدات لە دوای 1,000 خولی بارگاوی کردنەوەش هێشتا تەندروستی پاتری مۆبایلەکە %90 و سەرووتر بێت. پەنجەمۆری لە ژێر ڕوونمادایە و بڕوانامەی IP68ی هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز.

نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 260 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 287 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 301 دۆلار.

Redmi Note 13 Pro 5G

جۆری پرۆ دووەم بەهێزترینی نێو زنجیرەکەیە. نوێکردنەوەی تەواوەتی لە دیزاینی مۆبایلەکەدا دەبینرێت بەروارد بە نەوەی پێش خۆی. ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزی هەیە و بە پارێزەری Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە و ڕووناکی تاوەکو 1,800 نیتە.

چیپسێتی Snapdragon 7s Gen 2ی لەسەر جێگیر کراوە بە بناغەی 4 نانۆمەتری. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 200 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و 2 مێگاپێکسڵی قووڵی لە خۆ دەگرێت. کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵە، پاتری 5,100 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات. پەنجەمۆری لە ژێر ڕوونمادایە و بڕوانامەی IP54ی بۆ دژە پرشەی ئاو هەیە.

نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 191 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 205 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە 232 لە دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 260 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 274 دۆلار.

Redmi Note 13 5G

جۆری ئاسایی سێیەم بەرهەمی نێو زنجیرەکەیە و لاوازترینیانە. نوێکردنەوەی تەواوەتی لە دیزاینی مۆبایلەکەدا دەبینرێت بەروارد بە نەوەی پێش خۆی. ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتزی هەیە و ڕووناکی تاوەکو 1,000 نیتە.

چیپسێتی Mediatek Dimensity 6080ی لەسەر جێگیر کراوە بە بناغەی 6 نانۆمەتری. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 100 مێگاپێکسڵە و 2 مێگاپێکسڵی قووڵی لە خۆ دەگرێت. کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵە، پاتری 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات و بڕوانامەی IP54ی بۆ دژە پرشەی ئاو هەیە.

 

نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 150 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 164 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە 191 لە دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 219 دۆلار.

سەرچاوە Redmi Weibo Channel
بۆچونی تۆ