مایکرۆسۆفت 21, ئەیلوول 2023

مایکرۆسۆفت لاپتۆپی نوێی Surface Go 4ی بە تایبەتمەندی پێویستەوە ڕاگەیاند

 

مایکرۆسۆفت ئەمڕۆ لە New York بۆنەیەکی ڕێکخست و لاپتۆپی نوێی نمایش کرد ( Surface Laptop Studio 2 و Surface Laptop Go 3) و هەواڵی گرنگی دیکەشی ڕاگەیاند. یەکێکی دیکە لەو لاپتۆپانەی مایکرۆسۆفت نمایش کرد بریتییە لە Surface Go 4. لاپتۆپەکە 2in1 ـە و ڕوونمایەکی 10.5 ئینجی هەیە بە ڕوونی 1920 * 1280 پێکسڵ. کار بە پرۆسێسەری Intel N200ی 4 ناووکی لەسەر جێگیر کراوە، لەگەڵ گرافیک کاردی ناوەکی. دەتوانیت ڕامی تاوەکو 8 گێگابایت و بیرگەی تاوەکو 256 گێگابایت لە جۆری SSD بەرز بکەیتەوە.

لاپتۆپە نوێیەکە یەک دەرچەی USB-C و دەرچەیەکی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و دەرچەی microSD هەیە.وە دوو کامێرای 1080 پێکسڵی هەیە. نرخی لاپتۆپەکە لە 579 دۆلارەوە دەست پێدەکات بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ