مایکرۆسۆفت 21, ئەیلوول 2023

مایکرۆسۆفت لاپتۆپی Surface Laptop Studio 2 بە باشتر کردنی دەرچە و چیپ ڕاگەیاند

 

مایکرۆسۆفت ئەمڕۆ لە New York بۆنەیەکی ڕێکخست و نوێترین لاپتۆپەکانی نمایش کرد و هەواڵی گرنگی دیکەشی ڕاگەیاند. یەکێک لەو لاپتۆپانە بریتییە لە Surface Laptop Studio 2 کە بەهێزترین لاپتۆپی مایکرۆسۆفتە. ڕوونمایەکی 14.4 ئینجی هەیە بە پشتگیری لە HDR. کار بە پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵی نەوەی سیازدەیەم دەکات، بە تایبەت کۆمەڵەی Core i7 H، لەگەڵ گرافیک کاردی Nvidia RTX 4050 یاخوود RTX 4060. هەروەها Intel NPUی هەیە و یەکەمین لاپتۆپە خاوەندارێتی لێ بکات. دەتوانیت ڕامی تاوەکو 64 گێگابایت و بیرگەی تاوەکو 2 تێرابایت لە جۆری SSD بەرز بکەیتەوە و مایکرۆسۆفت دەڵێت “ئەمە بەهێزترین لاپتۆپە ئێمە درووستمان کردبێت”.

گۆڕانکاری زۆر لە دەرچەدا کراوە، لاپتۆپە نوێیەکە دوو دەرچەی USB-C و یەک دەرچەی USB-A و دەرچەی MicroSD و دەرچەیەک بۆ پێنووسی زیرەکی Surface Slim Pen 2 لە خۆ دەگرێت.

هەروەها Touchpadی لاپتۆپەکەش نوێکراوەتەوە و مایکرۆسۆفت بە “تەواوترین Touchpad لە هەر لاپتۆپێکدا” ناوی دەبات.

نرخی لاپتۆپەکە لە 1,999 دۆلارەوە دەست پێدەکات.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ