مایکرۆسۆفت
21, ئەیلوول 2023
مایکرۆسۆفت لاپتۆپی نوێی Surface Laptop Go 3 ڕاگەیاند

مایکرۆسۆفت ئەمڕۆ لە New York بۆنەیەکی ڕێکخست و لاپتۆپی نوێی نمایش کرد ( Surface Laptop Studio 2) و هەواڵی گرنگی دیکەشی ڕاگەیاند. یەکێکی دیکە لەو لاپتۆپانەی مایکرۆسۆفت نمایش کردبریتییە لە Surface Laptop Go 3. ڕوونمایەکی 12.4 ئینجی بە ڕوونی 1536 * 1024 پێکسڵ هەیە. کار بە پرۆسێسەرەکانی Intel Core i5 دەکات کە %88 خێراترن بەروارد بە نەوەی پێش خۆی، لەگەڵ گرافیک کاردی ناوەکی. دەتوانیت ڕامی تاوەکو 16 گێگابایت و بیرگەی تاوەکو 256 گێگابایت لە جۆری SSD بەرز بکەیتەوە.
لاپتۆپە نوێیەکە یەک دەرچەی USB-C و یەک دەرچەی USB-A و دەرچەی دەرچەیەکی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت.
پشتگیری لە Wi-Fi 6 و Bluetooth 5.1 دەکات و پاترییەکەی بەرگەی 15 کاتژمێر کارکردن دەگرێت.
نرخی لاپتۆپەکە لە 799 دۆلارەوە دەست پێدەکات
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.