ئۆپۆ
25, تشرینی دووەم 2024
تابلێتەکە تەنک و سوکەڵەکەی ئۆپۆ بە چیپسێتی Dimensity 8350 نمایش کرا
تابلێتی Oppo Pad 3 کۆتا بەرهەمە نمایش کراوەکانی ئۆپۆ و میدیاتێک بوو بۆ ئەمڕۆ. تابلێتەکە وەشانێکی هەرزانتری جۆری پرۆیە کە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە. ڕوونماکەی قەبارەی 11.6 ئینجە لە جۆری LCD و ڕوونی 2000xx800 پیکسڵە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتزە.
ئۆپۆ دەڵێت ڕوونمای تابلێتەکە بە ڕێژەی %97 درەوشانەوە کەم دەکاتەوە، هەروەها پشتگیری لە پێنووسی Oppo Pencil 2 دەکات. کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و کامێرای سێڵفیش بە ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ لە خۆ دەگرێت. ئەستووری تابلێتەکە تەنها 6.6 ملم و قەبارەی پاترییەکەی 9,520 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 67 وات.
چیپسێتی Dimensity 8350 لەسەر جێگیر کراوە و کار بە ڕووکاری ColorOS 15 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 15 دەکات. نرخی دەستپێکی بریتییە لە 288 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.