رەقەکاڵا
21, کانوونی دووەم 2024
تەواوی زانیارییەکان دەربارەی چیپسێتی Exynos 2400 بزانە
لە کاتی نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Galaxy S24، سامسۆنگ ڕایگەیاند کە جۆری ئاسایی و جۆری پڵەسی مۆبایلەکە بە چیپسێتی Exynos 2400 بەردەست دەخرێت لە وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەند ناوچەیەکی دیکە. چیپسێتەکە لە مانگی دەی ساڵی ڕابردوو نمایش کرا، بەڵام سامسۆنگ هیچ زانیارییەکی لە بارەیەوە بڵاو نەکردەوە. لەگەڵ نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Galaxy S24 تایبەتمەندییەکانیشی ئاشکرا کران.
ناووکێکی سەرەکی لە جۆری Cortex-X4 لە خۆ دەگرێت بە خێرایی 3.2 گێگاهێرتز و دوو ناووک لە جۆری Cortex-A720 بە خێرایی 2.9 گێگاهێرتز و سێ ناووک لە جۆری Cortex-A720 بە خێرایی 2.6 گێگاهێرتز و چوار ناووک بۆ کاری ڕۆژانە لە جۆری Cortex-A520 بە خێرایی 2 گێگاهێرتز.
سامسۆنگ پشتڕاستی کردەوە کە چیسێتەکە 1.7 هێندە لەڕووی CPU و 14.7 هێندە لە ڕووی ژیری دەستکرد خێراترە بەروارد بە چیسپێتی Exynos 2200 کە دوو ساڵ پێش ئێستا نمایش کرا. GPUـەکەی Xclipse 940ـە کە بە تەکنیکی تەلارسازی AMD RDNA 3 بنیات نراوە.
بناغەی 4 نانۆمەترییە. پشتگیری لە ڕامی LPDDR5X و بیرگەی UFS 4.0 دەکات. لە ڕووی ISP، پشتگیری لە کامێرای 320 مێگاپیسکڵ دەکات و تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K و 60 وێنە لە چرکەیەک دەکات لەگەڵ bit-10 HEVC.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.