ئۆنەر
5, تەممووز 2023
ئۆنەر مۆبایلێک و تابلێتێکی نوێی نمایش کرد

ئەمڕۆ ئۆنەر مۆبایلێک و تابلێتێکی نوێی نمایش کرد، دیزاینی مۆبایلەکە لە نەوەی ڕابردووی جیاوازە بەڵام هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی دیکەی هاوشێوەی نەوەی ڕابردوویەتی. هەرچی تابلێتەکەیە یەکێکە لە بژاردە باشەکان لە نرخەکەیدا کە دواتر بە شێوەیەکی وردتر باست دەکەین.
Honor Play 40
بە چیپسێتی Snapdragon 480+ بەهێز کراوە و بە ڕووكاری MagicOS 7.1 و بنەچەکراو لەسەر Android 13 کاردەکات. ڕوونماکەی لە جۆری LCDـییە بە قەبارەی 6.56 ئینج بە ڕوونی 720 * 1612 پیکسڵ و تێكڕایی نوێ بوونەوەی 90 هێرتز و کامێرای سێڵفییەکەی بە ڕوونی 5 مێگاپیکسڵ تێدا جێگیر کراوە.

لە بەشی پشتەوە خاوەندارێتی لە دوو کامێرا دەکات بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ بۆ کامێرای سەرەکی و 2 مێگاپیکسڵ بۆ کامێرای قووڵی. پاترییەکەی قەبارەی 5,200 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 10 وات. نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بریتییە لە 190 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت.
Honor Pad X8 Pro
ئێستا دەزانین لەبەرچی تابلێتەکە یەکێکە لە بژاردە باشەکان لە نرخی خۆیدا. قەبارەی ڕوونماکەی 11.5 ئینجە لەجۆری LCD و بە ڕوونی 2,000 * 1,200 پیکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی 400 نیت.

چیپسێتی Snapdragon 685 لەسەر جێگیر کراوە و خاوەندارێتی لە پاترییەک بە قەبارەی 7,250 مللی ئەمپێر / کاتژمێری دەکات کە بەرگەی 13 کاتژمێر لە سەیرکردنی ڤیدیۆ دەگرێت. نرخی دەستپێکی تابلێتەکە بۆ ڕامی 6 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت بریتییە لە 150 دۆلار.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.