ئۆپۆ 4, ئەیلوول 2023

نوێکراوەتەوە: مۆبایلی Oppo A38 بە کامێرای 50 مێگاپێکسڵی و بارگاوی کەرەوەی 33 وات نمایش کرا

 

ئۆپۆ نوێترین مۆبایلی خۆی لە ئیمارات بە ناوی Oppo A38 نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.56 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز و ڕوونی +HD و هەبوونی نۆچی شێوە دڵۆپە کە کامێرای سێڵفی 5 مێگاپێکسڵی تێدا جێگیر کراوە لە خۆ دەگرێت. هەروەها چیپسێتی Mediatek Helio G85 لەسەر جێگیر کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵیش بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 واتی هەیە. نرخی مۆبایلەکە لە عێراق و کوردستان بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 149 دۆلار.

 

نوێکراوەتەوە: نرخ ئاشکرا کرا.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆپۆ Oppo
بۆچونی تۆ