ئۆتۆمبێل
2, تشرینی یەکەم 2023
تێسلا ژمارەیەکی گەورەی لە ئۆتۆمبێل لە چارەکی سێیەم بەرهەم هێناوە

تێسلا لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ 435,059 ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەرهەم هێناوە، ئەمەش %10 زیاترە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو. ئیلۆن مەسک هێشتا لەم ژمارەیە ڕازی نییە و دەڵێت ئەگەر نوێکردنەوەی کارگەکان نەبوایە ژمارەیەکی زۆر گەورەتریان تۆمار دەکرد. ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی تێسلا بە شێوەیەکی سەرسوڕھێنەر ژمارەی فرۆش و بەرهەمهێنانیان لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا زیادی کردووە.
بەراوردی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو:
Q3 2023: 435,059
Q3 2022: 343,830
Q3 2021: 241,391
Q3 2020: 139,300
Q3 2019: 97,000
Q3 2018: 83,500
Q3 2017: 26,150
Q3 2016: 24,500
Q3 2015: 11,580
Q3 2014: 7,785
Q3 2013: 5,500
Q3 2012: 321
Q3 2011: 0
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.