گووگڵ
2, تشرینی یەکەم 2023
ڤیدیۆی لە پاکەت دەرهێنانی فەرمی ببورن دزە پێکراوی زنجیرە مۆبایلی Google Pixel 8 بڵاو کرایەوە!

هەر چەند ڕۆژێکمان ماوە بۆ نمایش کردنی نوێترین بەرهەمەکانی گووگڵ. هەروەکو ساڵانی ڕابردوو هەموو زانیارییەکانی بەرهەمەکان دزەیان پێکراوە کەوا بڕیارە نمایش بکرێت. تەنانەت ئەمڕۆ ڤیدیۆی لە پاکەت دەرهێنانی زنجیرە مۆبایلی Google Pixel 8 لە یوتیوب بڵاو کرایەوە. ڤیدیۆیەکە لە لایەن کەناڵی PBKReviews بڵاو کراوەتەوە و پاکەتی مۆبایلەکە تەنها کەیبڵی بارگاوی کردنەوە و ڕێبەرییەکانی تێدایە لەگەڵ مۆبایلەکە. بە پێی دوایین هەواڵە دزە پێکراوەکانیش بێت نرخی جۆری ئاسایی 100 دۆلار بەرز دەبێتەوە بەروارد بە ساڵی ڕابردوو.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.