ئێکس بۆکس
14, کانوونی یەکەم 2023
مایکرۆسۆفت کار لەسەر پلانێک دەکات بۆ ئەوەی خزمەت گوزاری هەوری Xbox Cloud Gaming بە خۆڕایی بەکاربهێنیت

خزمەت گوزاری Xbox Cloud Gaming یەکێکە لە بژاردە زۆر باشەکان کە دەتوانیت بە نرخێکی کەم دەستت بگات بە کۆمەڵە یارییەکی زۆر بێ بوونی کۆنسوڵ. وادیارە ئێستا مایکرۆسۆفت بیر لە پلانێکی نوێ دەکات بۆ خزمەت گوزارییەکە بۆ ئەوەی بە خۆڕایی بەردەستی بخات، کە تەنها لە ڕێگای سەیرکردنی ڕیکلامەوە دەتوانیت بۆ ماوەیەکی دیاری کراو یارییەکان ئەنجام بدەیت.
پێگەی The Verge، ڕایگەیاند کە مایکرۆسۆفت لە چەند چاوپێکەوتنێکی ئەم دواییەی تاوتوێی پلانەکەی کردووە، بەڵام بۆ هەموو جیهان بەردەست نابێت جگە لە چەند وڵاتێکی دیاری کراو نەبێت.
یەکێکی دیکەش لە پرسیارەکان کە خراوەتە ڕوو دەربارەی پلانەکە نوێیەکە ئەوەیە، کە ئایا هەموو یارییەکان لە پلانەکە بەردەست دەبێت یاخود تەنها چەند یارییەکی دیایکراوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.