ئۆتۆمبێل
3, تشرینی یەکەم 2023
فرۆشی BYD لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ نزیکی تێسلا دەبێتەوە

کۆمپانیای BYD پاش تێسلا ئامارەکانی خۆی بۆ چارەکی سێیەمی ئەمساڵ بڵاو کردەوە. کۆمپانیاکە 824,001 ئۆتۆمبێلی بە هەموو جۆرەکانییەوە فرۆشتووە، لەو ڕێژەیە 431,603 ئۆتۆمبێلی کارەبایی بوون. هەروەها تێسلا لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ 435,059 ئۆتۆمبێلی کارەبایی فرۆشتووە. بەم شێوەیە جیاوازی فرۆشیان تەنها 3,456 ئۆتۆمبێلە.

ئەم ڕێژەیە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو و هەمان چارەک %66.9 زیادی کردووە. ئەگەر BYD بەم شێوەیە بەردەوام بێت، پێشبینی دەکرێت ڕێژەی فرۆشەکانی بۆ چارەکی چوارەمی ئەمساڵ پێش تێسلا بداتەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.