ئەپڵ 20, ئەیلوول 2023

ئایفۆن 15 پێت دەڵێت چەند جار مۆبایلەکەت بارگاوی کردۆتەوە

 

ئایفۆن 15 و ئایفۆن 15 پرۆ هەندێک تایبەتمەندییان هەیە کە لە نەوەکانی پێشووی ئایفۆن بوونی نەبووە، ئێستاش یەکێک لەو تایبەتمەندیانە دەرکەوتووە.

هاوشێوەی ئایپاد، ئایفۆن 15 و ئایفۆن 15 پرۆ پێت دەڵێت کە مۆبایلەکەت چەند جار بارگاوی کراوەتەوە (شەحن کراوەتەوە).

 

بۆ ئایفۆنەکانی پێشووتر بژاردەی لایەنی سێیەم هەن وەک CoconutBattery بۆ ماک کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت هەمان زانیاری بەدەست بهێنیت، بەڵام ئێستا بە فەرمی ئەپڵ لە Settingsی ئایفۆن 15 ئەم بژاردەیەی زیاد کردووە و بەم شێوەیە تەماشای دەکەیت:

Settings > General > About This Device

هەر کاتێک ڕێژەی بارگاوی کردنەوە بوو بە 100% بە یەک خول هەژمارە. بۆ نموونە ئێستا لە سفر تاوەکو 75% پاتری بارگاوی ئەکەیتەوە، پاشان دێتەوە بۆ سفر و ئەم جارەیان تاوەکو 25% بارگاوی دەکەیتەوە، ئەمە بە 100% هەژمارە و بە خول(سایکڵێک) هەژمار دەکرێت.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ