ئەپڵ 7, ئایار 2024

ئایپاد پڕۆی نوێ بە ڕوونمای OLED و زیاترەوە نمایش کرا 

ئەپڵ لە بۆنەی سەرهێڵی Let Loose ئایپاد پڕۆی نوێ کردەوە. دەنگۆکان ڕاست بوون، ئێستا ئایپاد پڕۆ ڕوونمای OLED لە خۆ دەگرێت و ڕووناکی ڕوونمای دەگاتە 1,000 نیت (بۆ ناوەڕۆکی HDR دەگاتە 1,600 نیت) و کامێرای سێڵفی لە ناوەراستی ڕوونماکە جێگیر کراوە.

هەروەها ئەپڵ دەڵێت کە تەنکترین ئایپادە کە تاکو ئێستا دروست کرابێت، کە قەبارەی 13 ئینجی ئایپادەکە ئەستورییەکەی تەنها 5.1 میلیمەترە. هەروەها ڕوونماکەی شوشەی nano-texture لەسەر جێگیر کراوە کە وێنەدانەوە و ڕووناکی لەسەر ڕوونماکە کەم دەکاتەوە.

بیرگەی ئایپاد پڕۆی نوێ لە 256 گێگابایتەوە دەست پێ دەکات و نرخی بۆ قەبارەی 11 ئینج بریتییە لە 999 دۆلار و نرخی بۆ قەبارەی 13 ئینج بریتییە 1,299 دۆلارە.

چیپسێتی Apple M4 لەسەر جێگیر کراوە. کە ئەپڵ دەڵێت لە ڕووی خێراییەوە %50 خێراترە لە نەوەی ڕابردووی، هەروەها بە ڕێژەی %50 لەڕووی چوستیەوە وزە کەمتر بە کار دەبات.
کامێرای سەرەکی ڕوونی 12 مێگاپبکسڵە بە کرانەوەی 1.8f، هەروەها شوێنی Face ID گۆڕاوە بۆ ناوەڕاستی ڕوونماکەی.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ