سامسۆنگ
11, ئازار 2024
مۆبایلی Galaxy A35 5G بە بڕوانامەی IP67 و زیاترەوە نمایش کرا

سامسۆنگ دوای دەنگۆیەکی زۆر 2 مۆبایلی نوێی لە زنجیرەی A نمایش کرد وە یەکێک لە ئەو مۆبایلانە Galaxy A35 5G ـە. ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی +FHD لە خۆ دەگرێت و بە پارێزەری Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە و چوارچێوەکەی پلاستیکە.
چیپسێتی Exynos 1380ی لەسەر جێگیر کراوە. چوار ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 5 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی بۆ بەردەست دەبێت و کار بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید 14 دەکات. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 25 وات لەسەر جێگیر کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی 13 مێگاپێکسڵە. بڕوانامەی IP67ی بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە.
نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 380 یۆرۆ لە ئەورووپا و بە بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 و بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.