ئێکس بۆکس 21, تشرینی یەکەم 2023

ئێکس بۆکس و پلەیستەیشن ڕیکلامەکانیان لە تۆپە گەورەکەی لاس ڤێگاس پیشاندا

 

مایکرۆسۆفت و سۆنی سەدان هەزار دۆلاریان لەم هەفتەیەدا خەرج کردووە بۆ ئەنجامدانی ڕیکلامێک لە تۆپە گەورەکەی لاس ڤێگاس (The Sphere). تۆپە گەورەکەی لاس ڤێگاس بە بودجەی 2.3 ملیار دۆلار درووست کراوە و گەورەترین ڕوونمای LED ـیە لە جیهاندا و ڕوونی 16K ـیە و شوێنەکەی دەکەوێتە ویلایەتی لاس ڤێگاس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بۆ یەکەمین جار گرووپی U2 کۆنسێرتێکیان لە ناودا ئەنجامدا و تۆپەکە بۆ ڕیکلام و کۆنسێرت و کاری هونەریش بەکار دێت. لە شەوی پێنج شەممەی ڕابردوو ئێکس بۆکس لۆگۆی خۆی لەسەر تۆپەکە پیشاندا و وەک ڕیکلام بەکاری هێنا، وە هەر ڕۆژێک دوای ئەوە سۆنی ڕیکلامێکی نوێی بۆ پلەیستەیشن بە گشتی و یاری Spider Man 2 بە تایبەت لە تۆپەکەدا ئەنجامدا.

هەر یەک لە کۆمپانیاکان بڕی 450,000 دۆلاریان خەرج کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕیکلامە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ