10
ئای ئۆ ئێس 29, تشرینی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

وەشانی iOS 13.2 ڕێگەت پێدەدات ڕوونی ڤیدیۆ لە ئەپی Camera ـدا بگۆڕیت

دوێنێ ئەپڵ وەشانی iOS 13.2 ـی بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بە هەبوونی چەند نوێکارییەکەوە بەردەستکرد. نوێکارییەکانی وەشانەکە زۆر بوون، یەکێک لەو نوێکارییانە بریتییە لە ڕێگەپێدانی گۆڕینی ڕوونی ڤیدیۆ لە ئەپی Camera ـدا.

لەمەودوا وەشانی iOS 13.2 ڕێگە دەدات ڕوونی ڤیدیۆ بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ئەپی Camera ـدا بگۆڕیت، بەڵام تەنها لە iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max ـدا. پێشتر، دەبووایە بچوویتایەتە نێو ئەپی Settings و لە پاشان بەشێکی تایبەت بە کامێرا بۆ گۆڕینی ڕوونی ڤیدیۆ. ئێستا بە تەنها لە پەنجەدان لە بەشی ڕاستی سەرەوەی ئەپی Camera ـدا، دەتوانیت ڕوونی ڤیدیۆکان لە نێوان HD و 4K ـدا بگۆڕیت.

بەداخەوە، ئەم تایبەتمەندییە بەکارهێنەرانی خاوەن ئایفۆنە کۆنەکان ناگرێتەوە.

یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی وەشانی iOS 13.2 تایبەت بە iPhone 11 و iPhone 11 Pro و iPhone 11 Pro Max، بریتییە لە تایبەتمەندی Deep Fusion، کە ناوەڕۆکێکی باشتر دەدات بە وێنەکان لە دۆخە ڕووناکییە مامناوەندەکاندا.

چۆنیەتی نوێکردنەوەی وەشان لە iOS:

  • کردنەوەی ئەپی Settings
  • کردنەوەی بەشی General
  • کردنەوەی بەشی Software Update
  • کرتە کردن لە Download and install

تێبینی بۆ نوێکردنەوەی وەشان:

  • پێویستە وزەی پاتری ئامێرەکەت لە 50% زیاتر بێت.
  • پێویستت بە ئینتەرنێتی وایفای هەیە بۆ نوێکردنەوەی وەشان.
بۆچونی تۆ