مۆبایل و تابلێت 22, تشرینی یەکەم 2023

هەرزانترین مۆبایل کە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کرابێت، نمایش کرا

کۆمپانیای ZTE نەوەیەکی نوێی لە زنجیرە مۆبایلی ZTE Nubia Z50 بە ناوی Nubia Z50S نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1,000 نیت لە خۆ دەگرێت.

چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە و بیرگەکەی لە جۆری UFS 4.0 و ڕامەکەی لە جۆری LPDDR5x ـە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 50 مێگاپێکسڵە لەگەڵ سێڵفییەکی 16 مێگاپێکسڵ.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات هەیە و نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 306 دۆلار.

*تێبینی: ئەم نرخە بۆ ناوخۆی چینە، تاوەکو ئێستا دیار نییە جۆری جیهانی لەم مۆبایلە نمایش دەکرێت یاخوود نا.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Nubia ZTE نوبیا
بۆچونی تۆ