ئەپڵ 24, تشرینی یەکەم 2023

ئەپڵ وادەی بۆنەی داهاتووی بۆ نمایش کردنی ماکی نوێ ئاشکرا کرد

 

ئەپڵ ئەمڕۆ وادەی دووەمین بۆنەی لە پایزی ئەمساڵ ئاشکرا کرد، بۆنەکە لە ڕۆژی 30ی ئەم مانگە کاتژمێر 5ی ئێوارە بە کاتی ئەمریکا و ڕۆژی 31ی مانگ کاتژمێر 3ی شەو بە کاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت. بۆنەکە ناوی ‘Scary Fast’ دەبێت و بە شێوەی سەرهێڵ(Online) بەڕێوە دەچێت.

پێشبینی دەکرێت ئەپڵ چەند مۆدێلی نوێی کۆمپیوتەری ماک لە بۆنەکەدا نمایش بکات، لەوانەیە نوێکردنەوەیەک بۆ iMacی 24 ئینج ببینین، پێشبینی ناکرێت MacBook Air نوێ بکرێتەوە. هەروەها پێشبینی دەکرێت ماک بووک پرۆی 13 ئینج و 14 ئینج و 16 ئینج بە پرۆسێسەری نوێوە بەردەست بکرێن.

سەرچاوە Mac Rumours
تاگەکان Apple ئەپڵ Mac ماک
بۆچونی تۆ