ئەندرۆید
21, ئەیلوول 2023
مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵ لە وەشانی تاقیکاری ئەندرۆید 14 پێت دەڵێن چەند جار مۆبایلەکەت بارگاوی کردۆتەوە

ڕۆژی ڕابردوو ئاشکرا کرا ئایفۆن 15 پێت دەڵێت چەند جار مۆبایلەکەت بارگاوی کردۆتەوە، گووگڵ ئەمڕۆ وەشانی تاقیکاری Android 14 QPR1 بڵاو کردەوە و چەند تایبەتمەندییەکی نوێی زیاد کرد. یەکێک لەوانە بریتییە لە زانینی ژمارەی چەند جار بارگاوی کردنەوەی پاتری مۆبایل، لە مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵ.
بۆ زانینی ڕێژەی چەند جار بارگاوی کردنەوەی پاتری مۆبایل ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەن:
Settings > About Phone >Battery Information
لەگەڵ ئەوەی پێت دەڵێت چەند جار پاتری مۆبایلەکەت بارگاوی کردۆتەوە، پێشت دەڵێت لە کام بەروار پاتری مۆبایلەکە درووست کراوە.
لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە بۆ مۆبایلی گووگڵ پێکسڵ 7 پرۆ بەردەستە، هیوادارین لە داهاتوودا گووگڵ بۆ مۆبایلەکانی دیکەش بەردەستی بخات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.