کواڵکۆم
26, تشرینی یەکەم 2023
کواڵکۆم بێنچمارکی چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 بڵاو کردەوە

کۆاڵکۆم بێنچمارکی چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لە بۆنەی Snapdragon Tech Summit 2023 بڵاو کردەوە. بێنچمارکەکان لەسەر هەر یەک لە هەڵسەنگێنەرەکانی AnTuTu 10, Geekbench 6, PC Mark, GFXBench, 3DMark, AI Mark, MLPerf, JetStream 2.1, Speedometer 2.1.
ڕیزبەندی چیپسێتەکە لە هەردوو هەڵسەنگێنەری AnTuTu 10 و GeekBench 6.
چیپسێتەکە توانیویەتی 2.13 ملیۆن خاڵ لەسەر هەڵسەنگێنەری AnTuTu 10 کۆبکاتەوە، کە ئەمەش بە ڕێژەی %30 خێراترە لە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2. هەروەها لە هەڵسەنگێنەری Geekbench 6 لە تاک ناووک 2300 خاڵ و لە فرە ناووک 7500 خاڵی کۆکردۆتەوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.