شاومی 26, تشرینی یەکەم 2023

تەلەڤزیۆنە نوێیەکەی شاومی پانێڵی Mini LED و سیستەمی وەگەڕخەری HyperOSی لەسەر جێگیر کراوە

لە میانەی کۆنگرەی ئەمڕۆی کۆمپانیای شاومی لە چین، شاومی نوێترین تەلەڤزیۆنی زیرەکی خۆی بە ناوی Xiaomi TV S Pro 85 نمایش کرد. قەبارەی ڕوونماکەی 85 ئینجە بە پانێڵی Mini LED و ڕوونی 4K و ڕووناکی تاوەکو 2,400 نیت و تێکڕای نوێبوونەوەی 144 هێرتز. ڕوونمای تەلەڤزیۆنەکە توانای هەیە ڕووناکی خۆی بە پێی دەورووبەرەکەی لە کەم هەتاوەکو زۆر ڕێکبخات. چەندین تەکنەلۆژیای نوێی تێدا بەکار هێنراوە بۆ باشتر کردنی ڕەنگ و بڕوانامەی Dolby Vision Atmos و +HDR10 و IMAXی هەیە. دوو بڵندگۆی 15 واتی ستێریۆی هەیە و چیپسێتی A73 لەسەر جێگیر کراوە و بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایتە.

پشتگیری لە تایبەتمەندی AMD Freesync Premium Pro تایبەت بە یاری کردن دەکات. یەکەمین تەلەڤزیۆنی کۆمپانیاکەیە پشتگیری لە سیستەمی وەگەڕخەری HyperOS بکات و پشتیگری لە Wi-Fi 6 دەکات. دوو دەرچەی HDMI 2.1 و یەک دەرچەی HDMI 2.0 و دەرچەی USB3 و USB 2 و Ethernetی هەیە. نرخی تەلەڤزیۆنەکە لە چین بریتییە لە 1,366 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ