Open AI 30, تشرینی یەکەم 2023

بەشدار بووانی ChatGPT Plus دەتوانن فایل بار بکەن و شیکردنەوەی بۆ بکەن

کۆمپانیای OpenAI وەشانێکی نوێی تاقیکاری بۆ بەشدار بووانی پڵەس لە خزمەتگوزاری ChatGPT ڕەوانە کرد. وەشانەکە چەند تایبەتمەندییەکی نوێ لە خۆ دەگرێت بۆ بارکردن (Upload) کردنی فایل و کار کردن لەگەڵ فایلەکە و پشتگیری لە کردن لە فرە مۆدێلی.

ئێستا بەکارهێنەران پێویست ناکات مۆدێلی گەڕانەکە هەڵببژێرن، بە پێی پێویستی پرسیارەکە خۆی مۆدێلەکە هەڵدەبژێرێت بۆ نموونە GPT-4 و بەرەو خوارەوە. واتە ئێستادا دەتوانیت ڕاستەوخۆ PDF یاخوود هەر جۆرە فایلێکی دیکە بار بکەیت بۆ نێو ChatGPT و گفتوگۆی لەگەڵ بکەیت دەربارەی فایلەکە. تاوەکو ئێستا کاتی بەردەست بوونی ئەم تایبەتمەندییە بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی (بە بێ پارە) دیاری نەکراوە.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ