تێکنۆ
30, تشرینی یەکەم 2023
مۆبایلی Tecno Pop 8 بە ئاستێکی نزم و نرخێکی کەم نمایش کرا

تێکنۆ مۆبایلێکی نوێی لە زنجیرەی Pop کە زنجیرەیەکە تایبەتە بە مۆبایلە ئاست نزمەکان بە ناوی Tecno Pop 8 نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.6 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی 720 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها Dynamic Portی هاوشێوەی Dynamic Islandی ئەپڵ هەیە. کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە لەگەڵ کامێرایەکی زیرەکی دەستکرد و ڕووناککەرەوەیەک.
چیپسێتی Unisoc T606 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 10 وات هەیە. دووانە بڵندگۆی ستێریۆی هەیە و نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 3 گێگابایت بریتییە لە 85 دۆلار. (پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی دەکات تاوەکو 1 تێرابایت.)
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.