هەواڵ
5, تشرینی دووەم 2023
قەبارەی یاری Call of Duty: Modern Warfare III سەروو 200 گێگابایتە

قەبارەی یاری Call of Duty: Modern Warfare III پێش بڵاو بوونەوەی فەرمی یارییەکە لە ڕۆژی 10ی ئەم مانگە ئاشکرا کرا. بە پێی ڕاپۆرتێکی تایبەت بە ماڵپەڕی IGN، ئەو یاریزانانەی دەستگەیشتنی پێشوەختەیان هەبووە بۆ یارییەکە ڕایانگەیاندووە قەبارەی یارییەکە بۆ Campaignی Modern Warfare II و Warzone و Call of Duty HQ لەسەر پلەیستەیشن 5 بریتییە لە 234.9 گێگابایت. بەڵام قەبارەی یارییەکە بۆ کۆمپیوتەر کەمترە و 172 گێگابایتە بۆ Campaignی Modern Warfare II و Warzone.
https://twitter.com/CallofDuty/status/1720119892697821399?t=Kyz1sAVyyISUatWoenGS_Q&s=19
ستۆدیۆی Activision لە تۆڕی ئێکس (پێووشتر بە تویتەر ناسرابوو) ڕوونکردنەوەی لەسەر زیاد بوونی قەبارەی یارییەکە داوە و دەڵێت ئەم قەبارەیە تەنها بۆ یەکەمین ڕۆژی بەردەست بوونی یارییەکەیە و پاشان قەبارەی یارییەکە کەمتر دەبێتەوە. هەروەها ڕایگەیاند بەمزووانە زانیاری زیاتر بڵاو دەکەنەوە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.