سامسۆنگ 22, حوزه‌یران 2021

بە فەرمی لاپتۆپی Samsung Galaxy Chromebook Go بە پرۆسێسەری Intel Celeron و تۆڕی نەوەی چوارەم نمایش کرا

سامسۆنگ بەردەوامە لە بڵاو کردنەوەی نوێترین بەرهەمەکانی، ئەم جارەیان کۆمپانیاکە لاپتۆپی Samsung Galaxy Chromebook Go نمایش کرد، لاپتۆپەکە کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی Chromebook دەکات و ئاست نزمە، ڕوونمایەکی قەبارە 14 ئینج لە جۆری TFT LCD بە ڕوونی 1366×768 لە خۆ دەگرێت، هەروەها وێبکامێک بە ڕوونی 720 پێکسڵ و پشتگیری کردن لە تۆڕی نەوەی چوارەم

 

پرۆسێسەری Intel Celeron N4500 لەگەڵ گرافیکی Intel UHD لەسەر جێگیر کراوە و بە ڕامی 4 گێگابایت و 8 گێگابایت لە جۆری LPDDR4X لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە بیرگەی 32 گێگابایت و 64 گێگابایت و 128 گێگابایت لە جۆری eMMc لە خۆ دەگرێت، کێشی بریتییە لە 1.45 کیلۆگرام

کیبۆردی backlit لە خۆ دەگرێت و دوو دەرچەی USB type-C و یەک دەرچەی USB 3.2 لە خۆ دەگرێت، هەروەها دەرچەی microSD و هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت، پاترییەکی 42.3Wh لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 45 وات دەکات، سامسۆنگ نرخ و کاتی بەردەست خستنی لاپتۆپەکەی دیاری نەکردووە

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ