سامسۆنگ
11, تشرینی دووەم 2023
مۆبایلی Galaxy Jump 3 نمایش کرا

سامسۆنگ بە بێدەنگی مۆبایلی Galaxy Jump 3 لە وڵاتی کۆریای باشوور نمایش کرد، دەوترێت کە هەمان مۆبایل لە ژێر ناوی Galaxy M44 بۆ بازاڕەکانی جیهانیش نمایش دەکرێت.
دیزاینەکەی بەهەمان شێوەی مۆبایلەکانی سامسۆنگە کە لە کۆتایی ساڵی ڕابردووەوە بۆ هەموو مۆبایلەکانی بەکاری دەهێنێت. ڕوونماکەی قەبارەی 6.58 ئینجە و لە جۆری LCD و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە.

ئەوەی سەرنج ڕاکێشە دەربارەی مۆبایلەکە چیپسێتەکەیەتی، کە چیپسێتی Snapdragon 888 لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپیکسڵە لەگەڵ کامێرای سێڵفی کە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵە. قەبارەی پاترییەکەی 5,000 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە.
نرخی مۆبایلەکە تاکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە. هەروەها نازانرێت بە هەمان چیپسێت بۆ بازاڕەکانی جیهان بەردەست دەخرێت یاخود نا.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.