گووگڵ 16, ئەیلوول 2025

گووگڵ هاوشێوەی ئەپڵ پارچەیەکی تایبەت بۆ هەڵگرتنی مۆبایلەکانی ڕادەگەیەنێت

گووگڵ پەت (پشتێن) نوێی ڕاگەیاند کە دەکرێت بە مەچەکەوە و بۆ ئاسان هەڵگرتنی مۆبایلەکانێتی. ئەم پارچەیەی گووگڵ کورتترە لەوەی ئەپڵ و ناکرێتە مل. گونجاوە لەگەڵ تەواوی مۆبایلەکانی گووگڵ پێکسڵ جگە لە مۆبایلە چەماوەکانی.

پارچە 59 دۆلارییەکەی ئەپڵ.

بە 3 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت و نرخی تەنها 7 دۆلارە. کە ئەمەش نرخێکی زۆر کەمترە بەراورد بە پەتە 59 دۆلارییەکەی ئەپڵ، بەڵام بێگومان ئەوەی ئەپڵ بۆ لە مل کردن بەکار دێت و درێژترە.

* ڕوونکردنەوەی نووسەر: جیا لە ئەوەی ئەم پارچانە بۆ ئاسان هەڵگرتن بەکار دێن، یارمەتیدەرە لە پاراستنی دزینی مۆبایلەکان کە دیاردەیەکی زۆر باوە لە چەندین وڵاتی جیاوازی جیهان.

سەرچاوە 9to5 Google
تاگەکان google گووگڵ
بۆچونی تۆ