ئەپ و نەرمەکاڵا
25, تشرینی دووەم 2023
یوتیوب بەشێکی یاریکردنی بۆ بەشدار بووانی Premium ڕاگەیاند
یوتیوب بۆ باشتر کردنی پلانی YouTube Premium، بەشی Playables بەردەست خست، کە دەتوانیت یاری لێ ئەنجام بدەیت.
بەشی Playables دەبێتە بەشێکی سەربەخۆ، لە ئەپ و وێبسایتی یوتیوب بەردەست دەبێت. لە ئێستادا هەندێک لە بەشدار بووانی پلانی Premium ئاگانامەیان پێ دەگات کە بەشەکە لە لای خۆیان چالاک بکەن و کاری پێبکەن.

ئێستا لە بەشەکە 37 یاری بەردەستە و پێویست بە دابەزاندنی یارییەکان ناکات، دەتوانیت ڕاستەخۆ یارییەکان تاقی بکەیتەوە و هەموو یارییەکان لەسەر وەشانی وێب و ئەپی یوتیوب بەردەستن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.