سامسۆنگ 29, تشرینی دووەم 2023

ئێستا وێبگەڕی Samsung Internet بۆ کۆمپیوتەر بەردەستە

پاش ئەوەی لە تابلێت و مۆبایل بەردەست بوو، سامسۆنگ وێبگەڕی Samsung Internet Browserی بۆ کۆمپیوتەری ویندۆزیش بەردەست کرد. ئەپەکە لە Microsoft Store بەردەستە و دەتوانیت لەوێوە داونڵۆدی بکەیت. بنچینەکراوە لەسەر Chromium و پێویستت بە ویندۆز 10 و نوێتر دەبێت بۆ کار پێ کردنی. بەڵام لە ئێستادا پشتگیری لە Password Syncing ناکات واتا ناتوانیت تێپەڕەوشەکانت لە وێبگەڕێکی دیکەوە بهێنیتە نێو ئەم وێبگەڕە.

ڕووکاری وێبگەڕەکە. وێنە: کەی ئای تی ئێن

پشتگیری لە زیاد کراوەکانی Chrome Web Store دەکات و پشتگیری لە دۆخی ڕووناک و تاریکیش دەکات. قەبارەی 130 مێگابایتە و دیزاینی هاوشێوەی وێبگەڕەکەیە لەسەر مۆبایل و تابلێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ