گووگڵ
9, تشرینی دووەم 2023
جیمەیڵ ڕووکاری چاتی ئاسایی بۆ وەڵامدانەوەی ئیمەیڵ بەردەست دەکات

پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا ئیمۆجی زیاد کرا بۆ جیمەیڵ، هێشتا گووگڵ بەردەوامە لە نوێگەری لە ئەپەکەدا. پێشووتر کاتێک ئیمەیڵێکت پێدەگەشت، لە خوارەوەدا هەر 3 بژاردەی Reply و Reply all و Forward بەردەست دەبوو. بەڵام ئێستا جیمەیڵ بژاردەیەکی دیکە تاقی دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی گەڕاندنەوەی کات بۆ بەکارهێنەر بەوەی دەتوانن وەکو چاتێکی ئاسایی ڕاستەوخۆ وەڵامی ئیمەیڵەکان بدەنەوە.
دەتوانیت بە تەواوەتی وەڵام لەم بەشەدا بنووسیت و ڕاستەوخۆ ئیمۆجی بۆ زیاد بکەیت و هەر فایلێکیش هەبێت پێوە لکاندنی بۆ بکەیت. لە ئێستادا ئەم جۆرە وەڵامدانەوەیە تەنها بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران بەردەستە، پێدەچێت لە داهاتوودا بۆ هەمووان بەردەست بکرێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.