ئەپ و نەرمەکاڵا
30, تشرینی دووەم 2023
مایکرۆسۆفت دۆخی Energy saver بۆ Windows 11 تاقی دەکاتەوە
لە وەشانی Windows 11 Insiders دەرکەتووە کە مایکرۆسۆفت دۆخی Energy Saver تاقی دەکاتەوە. ئەتوانین بڵێین وەشانێکی باشتری دۆخی Battery Saver بەڵام بۆ کۆمپیوتەری سەرمێزیش بەردەست دەبێت و دەتوانیت تاقی بکەیتەوە ئەگەر ویستت کارەبای کەمتر بەکاربەریت.
بەهەمان شێوەی دۆخی Battery Saver هەندێک لە هێزی کۆمپیوتەرەکەت کەم دەکاتەوە. دەتوانیت بە خێرایی لە Quick Settings چالاک بکەیت. یان System بکەوە پاشان Power دواتر Energy Saver دواتریش دۆخەکە چالاک بکە. هەروەها دەتوانیت بە شێوەیەکی خۆکارانە دۆخەکە چالاک بکەیت کاتێک دەگاتە ڕێژەیەکی دیاریکراوی پاتری.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.