ژیری دەستکرد AI
5, کانوونی یەکەم 2023
مایکرۆسۆفت چاتبۆتی Copilot بە نوێترین وەشانی GPT نوێ دەکاتەوە
مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند بەم زووانە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ بۆ چاتبۆتی Copilot زیاد دەکرێت، وەک، پشتگیری کردن لە GPT-4 Turbo، نوێکردنەوەی مۆدێلی DALL-E 3، چەند تایبەتمەندییەک تایبەت بۆ کۆد…هتد.

بەم زووانە چاتبۆتی Copilot لە ڕێگەی مۆدێلی GPT-4 Turbo باشتر لە پرسیارەکان تێدەگات و وەڵامت دەداتەوە، هەورەها وەڵامەکان گشتگیرتر و باشتر دەبن لە ڕابردوو. ئێستا بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران بەردەستە و هەفتەی داهاتوو بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.
ئێستا لە ڕێگای وەشانی نوێی DALL-E 3 دەتوانیت وێنەی باشتر و ڕوونی بەرزتر دروست بکەیت. هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن هەر لە Sidebar وێبگەڕی Edge کە چاتبۆتەکەی تێدا جێگیر کراوە، پەڕەکانی ئینتەرنێت و ڤیدیۆکانی یوتیوب کورت بکاتەوە.
مایکرۆسۆفت ئەو کەسانەشی لەبیر نەکردووە کە کۆد دەنوسن یان پەرەپێدەرن، ئێستا چاتبۆتەکە دەتوانێت بە شێوەیەکی باشتر کردارەکانی Calculation و Data Analysis ئەنجام بدات.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.