ئۆنەر 28, تەممووز 2023

مۆبایلی Honor X6a بە ڕوونمای 90 هێرتز و پاتری 5,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێری نمایش کرا

 

ئۆنەر نوێترین مۆبایلی لە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا نمایش کرد بە ناوی Honor X6a. وەشانی باشتر کراوی Honor X6 ـە بە ڕوونمایەکی باشتر، پاتریییەکی گەورەتر و بارگاوی کەرەوەیەکی خێراتر کە مانگی 9ی ساڵی ڕابردوو نمایش کرا.

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.56 ئینجی لە جۆری TFT LCD بە ڕوونی 720 * 1,612 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی MediaTek Helio G36 لەسەر جێگیر کراوە.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و 2 کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بۆ قووڵی و ماکرۆ لە خۆ دەگرێت. پاترییەکی قەبارە 5,200 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 22.5 وات هەیە.

 

نرخی لە بەریتانیا بریتییە لە 130 پاوەند(نزیکەی 167 دۆلار) بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان ئۆنەر Honor
بۆچونی تۆ