هەواڵ
12, کانوونی یەکەم 2023
پێشانگای ساڵانەی گەیمینگی E3 بۆ هەتا هەتایە کۆتایی پێهات

پێشانگای ساڵانەی گەیمینگی E3 بۆ هەتا هەتایە کۆتایی پێهات. ڕێکخەری پێشانگاکە ڕایگەیاند “دوای زیاتر لە دوو دەیە لە بەڕێوەچوونی E3، کە هەر پێشانگایەکیان گەورەتر بووە لەوەی ڕابردووی، ئێستا کاتی ماڵئاوایی کردن هاتووە و سوپاس بۆ یادەوەرییەکانتان.”

کێشەکانی E3 لەم ساڵانەی دواییدا زۆر پەرەی سەندووە، لە ساڵی 2019 ـەوە بە بەشداری کردنی خەڵکی پێشانگاکە بەڕێوە نەچووە. بەداخەوە چیدیکە یەکێک لە بەچێژترین پێشانگاکانی تایبەت بە گەیمینگ نابینین!
هۆکاری کۆتایی پێهاتنی پێشانگاکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گەشەپێدەرانی یارییەکان زیاتر لە چالاکییەکە دوورکەوتنەوە بۆ ئەوەی پێشانگای خۆیان بە تێچووی کەمتر دابنێن کە ڕاستەوخۆ هەوادارانیان کردبووە ئامانج، نەک کەسە ناوخۆیی و ڕۆژنامەنووسانی گەیمینگ کە بە شێوەیەکی گشتی E3 کردبوونی بە ئامانج.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.