سامسۆنگ
25, ئازار 2024
سامسۆنگ تابلێتی Samsung Galaxy Tab S6 Lite (2024) بە چیپسێتێکی نوێوە نمایش کرد

سامسۆنگ بۆ جاری سێیەم و لەدوای ساڵی 2020 و 2022 تابلێتی Samsung Galaxy Tab S6 Liteی نوێکردەوە و نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 10.4 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2,000 * 1,200 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی S Pen دەکات و لە نێو پاکەتەکەیدا بوونی دەبێت. بە هەردوو بژاردەی Wi-Fi و LTE (پشتگیری کردن لە سیم کارد) بەردەست دەخرێت. سامسۆنگ جۆری چیپسێتی تابلێتەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام 8 ناووکە و خێراییان 2.4 گێگاهێرتز و 2.0 گێگاهێرتزە. بەم شێوەیە بێت چیپسێتێکی نوێیە جیاوازە لە Snapdragon 732G کە لەسەر مۆدێلی 2022 جێگیر کرابوو و هەندێک سەرچاوەی نافەرمی پێیان وایە چیپسێتەکە Exynos 1280 ـیە.

بە بژاردەی بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری One UI 6.1 بنچینەکراو لەسەر ئەندرۆید 14 دەکات و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای سێڵفی ڕوونی 5 مێگاپێکسڵە.

پاترییەکی قەبارە 7,040 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە پشتگیری کردن لە لە بارگاوی کەرەوەی 15 وات لە خۆ دەگرێت. نرخی تابلێتەکە لە شانشینی یەکگرتووی بەڕیتانیا بۆ جۆری Wi-Fi و بۆ بیرگەی 64 گێگابایت بریتییە لە 349 پاوەندی بەڕیتانی و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت بریتییە لە 379 پاوەندی بەڕیتانی
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.