ئۆتۆمبێل 8, ئەیلوول 2025

فۆڕد ئۆتۆمبێلی F-150 Lightning STX بۆ جێگرەوەی جۆری XLT ڕاگەیاند

پاش ئەوەی فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایی Ford F-150 Lightning دابەزی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، فۆڕد هەنگاوێکی نوێی جێبەجێ کرد بە نمایش کردنی مۆدێلی نوێی F-150 Lightning STX. بە پێی وتەی کۆمپانیاکە ئەم ئۆتۆمبێلە لەسەر خواستی کڕیار درووست کراوە. ئەم نەوەیە پاترییەکەی گەورەترە و بە یەکجار بارگاوی کردنەوە توانای بڕینی 466 کیلۆمەتری هەیە. هەروەها هێزی 536 ئەسپە.

کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم نەوەیە چەندین گۆڕانکاری تێدا کراوە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە زیاتر خۆگر بێت لە کاتی ئەرکی قورس و ئۆفڕۆد. ئەم ئۆتۆمبێلە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بە نرخی دەستپێکی 63,345 دۆلار و هەر سێ ڕەنگی شین و سور و خۆڵەمێشی بەردەست دەبێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ