ئێنتێڵ 14, کانوونی یەکەم 2023

پرۆسێسەرەکانی Intel Core Ultra نمایش کران

ئێنتێڵ زنجیرە پرۆسێسەرێکی نوێی بەهێزی بە ناوی Intel Core Ultra نمایش کرد. چیتر پێشگری “i” بوونی نییە و تەنها Core Ultra ـیە. پرۆسێسەری نوێن تایبەت بە لاپتۆپەکان و ئێنتێڵ دەڵێت %11 توانای پرۆسێسەری Core Ultra 7 165H لە ڕووی فرە Threads باشترە لە ڕکابەرەکانی وەک AMD Ryzen 7 7840U و Qualcomm Snapdragon 8cx Gen 3 و Apple M3 chip. پرۆسێسەرە نوێیەکان NPU ـیان هەیە و لەگەڵ زیرەکی دەستکرد تێهەڵکێش کراون. پرۆسێسەری Intel Core Ultra 9 185H بەهێزترینی زنجیرەکەیە بە 16 ناووک و 22Threads خێرایی کۆتایی 5.1 گێگاهێرتز و گرافیکی ناوەکی Arc بە 8 ناووکی Xe و خێرایی 2.35 گێگاهێرتز، بەڵام تاوەکو ساڵی داهاتوو بەردەست نابێت.

چەند لاپتۆپێکی نوێ بەم پرۆسێسەرانەوە نمایش کران، لەوانە لاپتۆپی MSI Prestige 16 AI Studio بە پرۆسێسەری Intel Core Ultra 9 185H و گرافیک کاردی Nvidia RTX 4090 و نرخی دەستپێکی 1,899 دۆلار، لاپتۆپی Asus Zenbook 14 OLED بە پرۆسێسەری Core Ultra 7 و گرافیکی ناوەکی Intel Arc و نرخی دەستپێکی 1,299 دۆلار. لینۆڤۆ و ئەیسەریش چەندین لاپتۆپی نوێیان نمایش کرد بەم پرۆسێسەرانەوە.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان ئێنتێڵ intel
بۆچونی تۆ